١ شوبات ٢٠٢١ - ١٤:١١
ڤاکسیناسیۆنی گشتی لە ئێران زستانی 1400 دەست پێ دەکات

سەرۆکی کۆمیتەی زانستی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا وتی: ڤاکسینی کۆرۆنا بە کەڵک وەرگرتن لە توانستی ناوخۆیی و هەروەها بە سەندنی لە وڵاتانیترەوە دابین دەکرێت و زستانی داهاتوو ڤاکسیناسیۆنی گشتی دەست پێ دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژی، دوکتۆر مستەفا قانعی سەبارەت بە نیگەرانییەکانی خەڵک بۆ دابین کردنی کۆرۆنا، وتی: کۆمیتەی زانستی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا هەوڵ ئەدات تا بە هاوکاری بەرهەم هێنراوە ناوخۆییەکان و هەروەها سەندن لە وڵاتانیتر، ڤاکسینی کۆرۆنایپێویستی وڵات دابین بکات.

ئەو وتیشی: لەم بەرنامەدا بڕیارە 16 میلیۆن دۆز ڤاکسین لە کۆڤاکس، زیاتر لە 25 میلیۆن دۆز لە ڕێگای هاوردە کردن و 25 میلیۆن دۆزیش لە بەرهەم هێنراوە ناوخۆییەکان دابین بکرێت و زستانی داهاتووش ڤاکسیناسیۆنی گشتی دەست پێ دەکات.

بە وتەی سەرۆکی کۆمیتەی زانستی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، زستانی ئەمساڵ فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەرمان و تەندروستی، بەساڵاچووان و کەم ئەندامان ڤاکسیناسیۆن دەکرێن. بەهار و پووشپەڕی ساڵی داهاتووش کەسانی سەرووی 65 ساڵ و کەسانی 16 تا 64 ساڵانی خاوەن نەخۆشی ڤاکسین وەردەگرن.

قانعی هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: گەلاوێژ تا سەرماوەزی 1400 دانیشتوانی ناوەندە قەرەباڵغەکان، کەسانی 55 تا 65 ساڵە و فەرمانبەرانی بەشی تەندروستی و سەلامەت کە لە بەرەی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەدا نین، ڤاکسین وەردەگرن و لە کۆتاییش زستانی 1400 هەموو خەڵکی ئێران وەریدەگرن.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە هاوکاری ئێران و کووبا بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسین، وتیشی: بەم زوانە ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا دەگاتە قۆناغی کۆتایی.